ئینستگرام به‌ هۆی دوایه‌مین كێشه‌ی هاككردنه‌وه‌ ده‌نناڵێنن


چه‌ندان به‌رنامه‌ی مه‌ترسیدار له‌ ڕێگه‌ی ئیمێڵه‌وه‌ ته‌شه‌نه‌ ده‌كه‌ن تیمی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ باره‌ كوتوپڕه‌كانیئینستگرام به‌ هۆی دوایه‌مین كێشه‌ی هاككردنه‌وه‌ ده‌نناڵێنن به‌رپرسانی پێگه‌ی ئینستگرام هۆشداریان دا له‌باره‌ی شوێنه‌واره‌كانی دوایه‌مین پرۆسه‌ی هاككردنی پێگه‌كه‌یان، پێیانوایه‌ هه‌ڵه‌بوونه‌ له‌ مه‌زه‌نده‌كردنی ژماره‌ی ئه‌و هه‌ژمارانه‌ی هاككراون. به‌رپرسانی ئه‌م پێگه‌یه‌ كه‌ خاوه‌ندارێتی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كۆمپانیای فه‌یسبوك، چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو ئاماژه‌یان به‌وه‌ دا كه‌ هه‌ژماری چه‌ندان به‌كارهێنه‌ری زۆر گرنگ هاككراوه‌ له‌گه‌ڵ دزینی ژماره‌یه‌كی زۆری ئیمێڵ و ژماره‌ ته‌له‌فۆن. پاشان ڕۆژی هه‌ینی به‌رپرسانی پێگه‌كه‌ ئه‌وه‌یان ئاشكراكرد كه‌ هێڕشه‌كه‌ ته‌نها هه‌ژماری ئه‌و به‌كارهێنه‌ره‌ گرنگانه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌وه‌، بگره‌ دانیان به‌وه‌دا نا كه‌ زانیاری وردیان نییه‌ له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ی زانیارییه‌كانیان له‌ئه‌نجامی پرۆسه‌ی هاك كردنه‌كه‌ دزراوه‌، كه‌٧٠٠ ملیون به‌كارهێنه‌ری مانگانه‌ی هه‌یه‌. یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی ئینستگرام ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌: (وێڕای ئه‌وه‌ی ناتوانین به‌ وردی ژماره‌ی ئه‌و هه‌ژمارانه‌ دیاری بكه‌ین كه‌ هێڕشه‌كه‌ گرتوویه‌تییه‌وه‌، به‌ڵام پێمانوایه‌ ژماره‌یان كه‌مه‌).

وه‌رگێڕانی:ئاسۆ وه‌هاب

ان كان لديكم اي استفسار او سؤال الرجاء مراسلتنا عبر التعليقات في اسفل الشاشة

للتعليقات

هذا الموقع يستخدم Akismet للحدّ من التعليقات المزعجة والغير مرغوبة. تعرّف على كيفية معالجة بيانات تعليقك.

CyberArabs عضو في:

للتبليغ

سجل في نشرتنا الشهرية

%d مدونون معجبون بهذه: