تویته‌ر ده‌ست له‌بابه‌تی تایبه‌تمه‌ندێتی Privacy هه‌ڵده‌گرێت


دوای ساڵانێك له‌ پشتیوانی به‌رده‌وام، به‌م دوایانه‌ ماڵپه‌ڕی تویته‌ر ده‌ستی له‌ تایبه‌تمه‌ندی ”شوێنم مه‌كه‌ -(Do Not Track (DNT” هه‌ڵگرت، به‌مه‌ش به‌باش ژماردنی خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ی له‌ ڕووی تایبه‌تمه‌ندێتی له‌ لایه‌ن ملیۆنها به‌كارهێنه‌ره‌وه‌ خسته‌ژێر پێوه‌. ئێستا ماڵپه‌ڕه‌كه‌ سه‌ردانه‌كانتان بۆ ماڵپه‌ڕه‌كانی تر ده‌زانێت له‌ڕێگه‌ی دوگمه‌ی tweet/follow و تویتی هه‌ڵگیراو‌ كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌كاندا هه‌ن، كۆدی تۆماركردنه‌كه‌ له‌و دوگمانه‌دان (نموونه‌، وه‌ك ئه‌و تویتانه‌ی له‌ كۆڕبه‌نده‌كانی ئینته‌رنت و وتاره‌كاندا ده‌یبینن). ده‌بێت ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ بكه‌ین كه‌ ناوه‌ڕۆكی تویتی هه‌ڵگیراوه‌ هێنده‌ بڵاوبووته‌وه‌ ماڵپه‌ڕی تویته‌ر ده‌توانێت له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ دووباره‌ وێنه‌ی مێژووی گه‌ڕانه‌كانمان بونیاد بنێته‌وه‌، هه‌ڵگرتنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ چالاكی گه‌ڕانی به‌كارهێنه‌ران ده‌خاته‌ به‌ر مه‌ترسی چاودێری و تۆماركردنی جموجوڵه‌كان ، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان، ده‌توانرێت له‌گه‌ڵ كۆمپانیا هابه‌شه‌كانی مه‌ڵپه‌ڕه‌كه‌و كۆمپانیاكانی تره‌ هاوبه‌شی پێی بكرێت . ئێستا ئاشناتان ده‌كه‌ین به‌ چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی نوێ كه‌ ڕێكخراوی سنووری ئه‌لكترۆنی (Electronic Frontier Foundation) بۆ به‌رنامه‌ی “پرايڤيسی باچر” Privacy Badger زیادیانیان كردووه‌ . تا هاوكاریت بكات بۆ به‌رگریكردن له‌ خۆتان له‌ دژی سیاسه‌ته‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌. ڕاسته‌ تویته‌ر بۆ ساڵانێكی زۆر ناوبانگییه‌كی باشی هه‌بووه‌ له‌ به‌گژاچوونه‌وه‌ی چاودێری حكومه‌ت و داواكارییه‌كانی لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان، به‌ڵام ده‌ستپێكردنی چالاكی بازرگانی له‌ڕێگه‌ی ریكلامه‌وه‌ هه‌میشه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر تاینه‌تمه‌ندێتی به‌كارهێنه‌ر، ده‌ستهه‌ڵگرتنی تویته‌ر له تایبه‌تمه‌ندی ”شوێنم مه‌كه‌ -(Do Not Track (DNT” به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر نه‌بردنه‌ سه‌ری ئه‌و په‌یمانه‌ی كه‌ كۆمپانیای تویته‌ر به‌ به‌كارهێنه‌رانی داویه‌تی .

وه‌رگێڕانی:ئاسۆ وه‌هاب

ان كان لديكم اي استفسار او سؤال الرجاء مراسلتنا عبر التعليقات في اسفل الشاشة

للتعليقات

هذا الموقع يستخدم Akismet للحدّ من التعليقات المزعجة والغير مرغوبة. تعرّف على كيفية معالجة بيانات تعليقك.

%d مدونون معجبون بهذه: