دۆزینه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی پشته‌وه‌ له‌ سێرڤه‌ره‌كانی به‌رنامه‌ی سی كلینه‌ر CCleaner


وا دیاره‌ له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوو له‌ڕێگه‌ی سێرڤه‌ره‌ فه‌رمییه‌كانی CCleaner وه‌ به‌رنامه‌یه‌كی تووشبوو به‌ به‌رنامه‌ی مه‌ترسیدار له‌ لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانه‌وه‌ داگیراوه‌ . ئێستا ده‌ركه‌وتووه‌ هاككه‌ره‌كان به‌رنامه‌یه‌كیان له‌ناو CCleaner چاندووه‌ كه‌ ده‌رگایه‌كی پشته‌وه‌ی (backdoor) تێدایه‌و له‌ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌ره‌مییه‌وه‌ ملیۆنها به‌كارهێنه‌ر دایانبه‌زاندوه‌ . CCleaner به‌رنامه‌یه‌كی پاككردنه‌وه‌ی خاشاك سیسته‌م و باشتركردنێتی به‌تایبه‌ت بۆ سیسته‌می ویندۆزو له‌سه‌ر سیسته‌مه‌كانی تریش كارده‌كات . تائێستا ١ ملیار جار داگیراوه‌و له‌ ڕێگه‌ی سێرڤه‌ره‌ فه‌ره‌مییه‌كانه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ به‌رنامه‌ی مه‌ترسیداری چێنراو له‌ناو به‌رنامه‌كه‌ داگیراوه‌. به‌رنامه‌ی CCleaner به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ته‌ به‌ سڕینه‌وه‌ی پاشماوه‌ی سه‌ردانییه‌ كاتییه‌كانی ئینته‌رنت (كوكیز)، له‌گه‌ڵ سڕینه‌وه‌ی خاشاك له‌ (Recycle Bin) و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی تۆماری سیسته‌می ویندۆز (Windows Registry) و سڕینه‌وه‌ی به‌رنامه‌و له‌گه‌ڵ سڕینه‌وه‌ی چه‌ند چینێكی زانیاری له‌ناو هارده‌كان. ساڵی ٢٠٠٣ به‌رنامه‌كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌و كاته‌وه‌ به‌كارهێنه‌رێكی زۆر به‌كاری ده‌هێنن و مانگانه‌ ٢٠ كه‌س دایده‌به‌زێنن. ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ی له‌ نێوان ١٥ی ئاب تا ١٢ی تشرینی دووه‌م به‌رنامه‌ی “سي كلينر CCleaner” یان “سي كلينر كلاود CCleaner Cloud ” داگرتووه‌ ئامێره‌كانیان بپشكنن به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی سیسته‌مه‌كه‌یان ویندۆزی ٣٢ بته‌ .

وه‌رگێڕانی:ئاسۆ وه‌هاب

ان كان لديكم اي استفسار او سؤال الرجاء مراسلتنا عبر التعليقات في اسفل الشاشة

للتعليقات

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

CyberArabs عضو في:

للتبليغ

سجل في نشرتنا الشهرية

%d bloggers like this: