زیاتر له‌ دوو سه‌د هه‌زار ماڵپه‌ڕی پێگه‌ی وۆرد پرێس تووشی به‌رنامه‌ی مه‌ترسیدار بوونه‌


كۆمپانیا (وۆرد فنس Wordfence) به‌م دوایانه‌ به‌رنامه‌یه‌كی مه‌ترسیداری نوێیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ڕێگه‌ی (plug-ins)وه‌ ماڵپه‌ڕی وۆرد پرێسی تووش كردووه‌ . ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی تووش بوونه‌ به‌ دوو سه‌د هه‌زار مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێن، هه‌موویان قوربانی ده‌ستی ئه‌و به‌رنامه‌ مه‌ترسیداره‌ نوێیه‌ن كه‌ له‌ ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ زیاده‌كراوه‌كانه‌وه‌ كاری خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌م به‌رنامانه‌ (ده‌رگای پشته‌وه‌ی (backdoor)هه‌یه‌، ئه‌مه‌یش ڕێگه‌ به‌ هێرشبه‌ران ده‌دات نامه‌ی نه‌خوازراو (spam) بڵاوبكه‌نه‌وه‌و ته‌واوی ناونیشانه‌كانی پرۆتۆكۆڵه‌كانی ئینته‌رنت ببینن و كۆبكه‌نه‌وه‌ . كۆمپانیا (وۆرد فنس Wordfence)، كۆمپانیایه‌كی بواری ئاسایشه‌و كاره‌كانی له‌بواری به‌ڕێوه‌بردنی ناوه‌ڕۆكه‌و یه‌كه‌م لایه‌نه‌ ئه‌م به‌رنامه‌ مه‌ترسیداره‌ی ده‌ستنیشان كردووه‌. كۆمپانیاكه‌ له‌سه‌ر بڵۆگی فه‌ره‌می خۆی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌رنامه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ی ده‌ستنیشان كردووه‌و توانیویه‌تی ئاسه‌واره‌كه‌ی ڕاگرێت، ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ سه‌رچاوه‌ی به‌رنامه‌كه‌ به‌رنامه‌یه‌كی زیاده‌ی (plug-ins)ی سه‌ر وۆرد پرێسه‌ به‌ناوی (دیسپلای ویدجتس-Display Widgets)، له‌ بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ڕێگه‌ی خستنه‌ڕووی زیاده‌كانه‌ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی وۆرد پرێس به‌كار دێت.

ان كان لديكم اي استفسار او سؤال الرجاء مراسلتنا عبر التعليقات في اسفل الشاشة

للتعليقات

هذا الموقع يستخدم Akismet للحدّ من التعليقات المزعجة والغير مرغوبة. تعرّف على كيفية معالجة بيانات تعليقك.

%d مدونون معجبون بهذه: