چه‌ندان به‌رنامه‌ی مه‌ترسیدار له ڕێگه‌ی ئیمێڵه‌وه ته‌شه‌نه ده‌كه‌ن تیمی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ باره كوتوپڕهكانی كۆمپیوته‌ر له تیمی كار له وه‌زاره‌تی ئهلكترونیك و ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری له هیندستان (CERT-In) هۆشداری دا له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی ناردنی ئیمێڵی نه‌خوازراو، به ئامانجی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی لۆكیتۆس (Lukitus)ی مه‌ترسیدار . ئه‌م به‌رنامه‌یه كۆپییه‌كی په‌ره‌پێدراوی به‌رنامه‌ی به بهرمتهگرتنی لۆكی (Locky)یه. دوای توشبوونی ٢٣ ملیۆن ئیمێڵ له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر به‌م به‌رنامه‌یه مه‌ترسیداره، ئێستا ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی به‌رنامه‌ی به بارمته‌گرتن داده‌نرێت له نیوه‌ی دووه‌می ٢٠١٧ . كۆمپانیای تریند مایكرۆ Trend Micro چه‌ندان نمونه‌ی له‌شێوه‌ی Ransom_LOCKY.DLDTATN، وRansom_LOCKY.TH817، وRansom_LOCKY.DLDTATT، وRansom_LOCKY.AJA. ده‌ستنیشانكردووه. به‌رنامه‌ی لۆكیتۆس (Lukitus)ی مه‌ترسیدار، به‌شێوه‌ی ئیمێڵ ده‌گاته به‌كارهێنه‌ران و فایلێكی به ته‌كنه‌لۆژیای (ZIP) ههوپێچێتی، كه به به‌رنامه‌ی ڤیجواڵ بایسك سكریپت (Visual Basic Script VBS) یان به به‌رنامه‌ی جاڤا سكریپت (JavaScript) داڕێژراون . كه له بنه‌ڕه‌تدا وه‌ك (JS_NEMUCOD.TH822 وJS_NEMUCOD.ELDSAUJM) ده‌ستنیشانكراون، یان فایلی مهیكرۆسۆفت وۆرده MicroSoft Word، یان خۆی له شێوه‌ی خزمه‌تگوزاری درۆپ بۆكس Dropbox ده‌خاته‌ڕوو . تائێستا چه‌ندان كه‌س ده‌ستنیشانكراون كه له پشت ئه‌م هێڕشهوهن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ندان ناونیشانی تێدایه وه‌ك (تكایه چاپی بكه-(please print، یان فایل (documents) ، وێنه‌ی فۆتۆگرافی (photo)، وێنه (images)، وێنه‌ی سكاینه‌ر(scans) و (pictures).
وه‌رگێڕانی:ئاسۆ وه‌هاب